گومانه‌كانی پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت تا دێت زیاتر ده‌بن
"زۆرترین مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای سلێمانییه"
K24- هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر پارێزگای سلێمانی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق یان ده‌ره‌وه‌ی عێراق نه‌بێت ناتوانێت به داهاتی خۆی مووچه و بودجه دابین بكات، پسپۆڕێكی كارگێڕیش ده‌ڵێت: ناکرێت لە نێو هەرێمی کوردستانیش لامەرکەزی سياسى هەبێت و ئه‌و هه‌وڵه كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه هیڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی كوردستان ئاشکرای دەکات، بە گوێره‌ی ئەو داتایانەی له به‌رده‌ستیاندایه و به‌دواداچوونیان كردووه، پارێزگای سلێمانی ناتوانێت بە داهاتی خۆی مووچە و بودجە دابین بکات، ئەگەر رێکەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق یان دەرەوەی عێراق نەبێت، چونکە زۆرترین مووچەخۆر و خانەنشینى هەرێمی کوردستان لە سنووری ئه‌و پارێزگایه‌یه.
هاوكات ئه‌رشه‌د ته‌ها، پسپۆری کارگێری و ئابوریش دەڵێت: هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق لامەرکەزی ئیداریە، ناکرێت لە نێو هەرێمی کوردستانیش لامەرکەزی سياسى هەبێت، چونكه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: ئەم هەوڵە کێشەکان هێندەی دیکە قوڵتر دەکاتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت، پارێزگاری ھەولێر ئاماژە بەوە دەدات، ھەولێر مەغدورترین پارێزگایە و لە ھەمووان زیاتر پێویستی بە لامەركەزیەتی ئیداریە. بەڵام پێویستە بە رێكاری یاسایی ئەم ھەنگاوە بگیرێتە بەر و سەرجەم ئەنجوومەنی پارێزگاكانیش بەشداری لە ھەنگاوەكان بكەن.
ماوه‌یه‌كه چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌كه‌ن. ھەموو ھەوڵەکانیشیان بۆ لامەرکەزی جەختکردنەوەیە لە داھات و کۆنترۆلکردنی دارایی بۆ ژێر دەستەڵاتی خۆیان، ئەمەش لە رووی سیاسی و یاسایەوە ھەرەشەی ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستانی لێ چاوەرێ دەکرێت, لایەنە سیاسیەکانیش ھۆشداریان لەم ھەنگاوە داوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە ساڵی 2015ـه‌وه ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆك پرۆژە یاسایەكیان ئاراستەی پەرلەمان كردووە، بۆ ئەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان ھەموار بكرێتەوە، بەڵام ئێستا پارێزگای سلێمانی بەتەنیا خەریكی ئامادەكردنی پرۆژەكەیە.
H.B