تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا،
ئاشکرا کراوە، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە، دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای دەشتی هەولێرە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.