روونکردنەوەیەك لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە
"نه‌ده‌بوو ده‌زگا میدیاییه‌كان ئه‌و خشته‌یه بڵاوبكه‌نه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خشته‌یه بێ بنه‌ما وه‌سف ده‌كات، كه له ده‌زگا میدیاییه‌كانه‌وه له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرابووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه، "ژمارەیەك دەزگای میدیایی خشتەیەکیان بڵاوکردووه‌تەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی، ئەم خشتەیە هیچ بنەمایەکی نییە و نەدەبوو دەزگا میدیاییە ناسراوەکان بکەونە ئەو هەڵەیەوە، کە هەندێك پەیجی فەیك ئەوکارانە دەکەن بەمەبەستی شێواندنی پرۆسەی پەروەردە".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دووپاتیشی كرده‌وه، "پێشتر وەزارەته‌كه‌مان رایگەیاندووە، هەموو بڵاوکراوە فەرمیەکانی لە وێبسایتی وەزارەت و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووك، کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە ناسێنراوە، کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی کە میدیایی فەرمی وەزارەتە، بڵاو دەکرێتەوە".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌خت ده‌كاته‌وه، "داواکارین بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی پەروەردە بکرێت".
H.B