ئاگادارییەك لە كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستانەوە

"گرفتێكی ته‌كنیكی روویداوه‌"

K24- هه‌ولێر:

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی روودانی گرفتێكی ته‌كنیكی، گۆڕانكاری له‌ پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بادا ده‌كرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم:

ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە، كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە دوو یەكەی هەڵمی وێستگەی هەولێری غازی، كە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 300 مێگاوات كەم بووەتەوە، بەمەش ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە هەرچوار پارێزگاكەی كوردستان 3 كاتژمێر كەم دەبێتەوە، دوای چارەسەركردنی گرفتەكە و گەڕانەوەی هەردوو یەكەكە بارودۆخی پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم 

5/5/2020

H.B