نرخی نه‌وت به خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه و تره‌مپیش مژده ده‌دات
كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت خێراتر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له جیهان و كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان، خواستیش له‌سه‌ر نه‌وت زیادی كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامدایه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش پێشبینی ده‌كات له‌گه‌ڵ گەرانەوەی جووڵەی بازار نرخی نەوتیش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بێته‌وه.
به‌گویره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی 11.6% به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌مه‌ش هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته 30 دۆلار و 36 سه‌نت، له‌كاتێكدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس به رێژه‌ی 18.7% به‌رز بووه‌وه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك گه‌یشته 24 دۆلار و 22 سه‌نت.
تا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 28 دۆلار و 51 سەنت و یەك بەرمیل نەوتی تێکساسیش به 21 دۆلار و 72 سەنت فرۆشرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە تویتێکدا دووپاتی كرده‌وه، نرخی نەوت زۆر بەجوانی بەرزدەبێتەوە. ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گه‌ڕانده‌وه، کە رێکارەکان سووك كراون و وردە وردە جووڵەی بازرگانی دەستیپێکردووەتەوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی جووڵەی بازرگانی و زۆربوونی خواست، نرخی نەوتیش بەرزدەبێتەوە.
H.B