زانیارییه‌كی نوێ هه‌موو بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه
چه‌ند حاڵه‌تێك له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو له فه‌ره‌نسا هه‌بوون
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ئه‌وان به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته شۆك نه‌بوونه كه باس له‌وه ده‌كات، ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو له فه‌ره‌نسا سه‌ری هه‌ڵدابوو، واتا به‌ر له‌و كاته‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی ئه‌و په‌تایه له جیهان به فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت.
كریستیان لینده‌میر، گوته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان گوتی: "ده‌كرێت بڵێین: حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی پێشوه‌خته هه‌بوون"، داواشی له وڵاتان كرد، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تۆماره پزیشكییه‌كانی كۆتایی ساڵی 2019، چونكه ئه‌مه وێنه‌یه‌كی روونتر له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م جیهان.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له دوو رۆژ ئیف كۆهین، پزیشكێكی فه‌ره‌نسی دووپاتی كردبووه‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو له فه‌ره‌نسا بڵاوبووه‌وه.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی نه‌خۆشێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه له 27ی هه‌مان مانگ له پاریس ئه‌نجامی دابوون و پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كردووه، له‌وه دڵنیا بوونه‌ته‌وه كه ئه‌و كات نه‌خۆشه‌كه تووشی په‌تای كۆرۆنا ببوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌وه، شاری وۆهانی چین به سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه داده‌نرێت. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش چه‌ند وڵاتێك به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا، په‌كین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه ورده‌كارییه‌كانی له جیهان شاردووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رده‌وام چین ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
H.B