شاندە‌كە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت

درێژه‌ به‌ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌ بودجه‌ و نه‌وت ده‌ده‌ن

K24- هه‌ولێر:

سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران رایگە‌یاند: شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ ٥/٥، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت، بۆ تە‌واو كردنی گفتوگۆكان سە‌بارە‌ی بە‌ بودجە‌ و نە‌وت لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق.

گوتیشی: ئە‌م سە‌ردانە‌ی شاندی ھە‌رێم تە‌واوكە‌ری سە‌ردانە‌كە‌ی ھە‌فتە‌ی پێشووە‌، كە‌ چە‌ندین كۆبوونە‌وە‌یان ئە‌نجامدا و چە‌ند پێشنیازێك خراونە‌تە‌ روو، بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی پشكی ھە‌رێم لە‌ بودجە‌ی گشتی عێراق و كێشە‌ی نە‌وت.

H.B