تووشبووێكی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ دهۆك چاك بووه‌وه‌

دوای چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت

K24- دهۆك:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی دهۆك چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی دهۆك دووپاتی كرده‌وه‌، دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌ی پشكنینه‌كان بۆ تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و ده‌ركه‌وت، ئه‌و تووشبووه‌ به‌ ته‌واوی له‌ په‌تاكه‌ چاك بووه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت.

H.B