سه‌ربازێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا
روونکردنەوە لەبارەی دەکرێت
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سه‌ربازێكیان له هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هۆكاری مردنه‌كه‌ی كرده‌ی سه‌ربازی نه‌بووه و دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه گومانی تووشبوونی كۆرۆنای لێ ناكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه ناسنامه و ناو و پله‌ی ئه‌و سه‌ربازه بڵاوناكه‌نه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی رێگه‌یان پێده‌درێت.