لیزا فه‌له‌كه‌دین: سۆران عومەر لە ناو کۆمەڵی ئیسلامی میوانێك بووە و خانە سەرەکییەکەی دیوه‌خانی دیکە بووە
"لێبگەرێن با یاسا سەروەر بێت"
K24 - هه‌ولێر:
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، له به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته‌كانی سۆران عومه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەگەر پێیوایە ئەو قسانەی کە لە سەر شاشەی تیڤییەکانەوە دەیکات ڕاست و ڕەوانن بۆ نایەوێت بڕواتە بەردەم دادگا؟".
ئه‌و په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌شپرسێت "هۆکار چییە هێندە تووشی دڵەڕاوکێ بووە چەند رۆژە داوای هاوکاری لەم و ئەو دەکات؟ له‌كاتێكدا لە خولی رابردووی پەرلەمان کاتێک لە لیژنەی مافی مرۆڤ بوو بەردەوام هاواری دەکرد، دەبێت شکۆ بۆ دادگاکانی هەرێم بگەڕێندرێتەوە".
له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا كه له فه‌یسبووكه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌ڵێت: "بەڕێز مەسرور بارزانی لەکاتی دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی حکومەت لە یەکەم گوتاریدا لە نێو پەرلەمان رایگەیاند هەموو هاونیشتمانییەک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت لەسەر رووی دادگا نییە و پێویستە رێز لە یاسا بگرێت".
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، نموونه‌یه‌ی سه‌روه‌ری یاسای ده‌هێنێته‌وه، كه رۆژانی کەرەنتیەنە بیر ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "کاتێک بەرپرسێکی باڵا لە بادینان بەهۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەکانی حکومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا راستەوخۆ لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرا و لەکارەکەی دوورخرایەوە، ئێستاش کەیسەکەی لە دادگایە، بێ گوێدان بەوەی لە ناو حیزبەکەی خۆیەتی، یان لەخانەوادەکەی خۆیەوە نزیکە".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "ئێستاش کە سەندنەوەی پارێزبەندی لە بەڕێز سۆران عومەر هەیە، کەچی خوشك و برایانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راستەوخۆ هاتوونەتە سەر هێڵی گەرم و دەیانەوێ ڕووە قانونییەکەی ئەم کەیسە داماڵن و بەرگێکی سیاسی بۆ دابتاشن. بەڵام بێ ئاگان لەوەی داتاشینی ئەم بەرگە سیاسییە تاڕادەیەک بۆ ئێمە و برایانی کۆمەڵی ئیسلامی و تەواوی خەڵکی کوردستان بووە هۆکاری دەرکەوتنی راستییەک کە بەرێز سۆران عومەر لە ناو کۆمەڵی ئیسلامی تەنها میوانێک بووە و خانە سەرەکییەکەی دیوەخانی دیکە بووە".