ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پڕۆژەیەکی بۆ نەهێشتنی هاوردەی کشتووکاڵی راگەیاند
چەندین ئاسانکاری بۆ خاوەن پرۆژە خۆماڵییەکان دەکرێت و بە تەواوی پشت بە بەرهەمی ناوخۆ دەبەسترێت
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پرۆژەیەکی لەژێر ناوی "بەرەنگاربوونەوەی ئاسەواری ئابووری کۆرۆنا ڤایرۆس/ چارەسەری ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی سەبەتەی خۆراک" راگەیاند.
بەگوێرەی پرۆژەکە، سەبەتەی خۆراک بۆ هاووڵاتیان کە ئادرد، برنج، شەکرە، گۆشتی سوور و سپی، رۆنی زەیت و دۆشاوی تەماتە و چەند خۆراکێکی دیکە دەگرێتەوە دابین دەکرێت.
هەروەها، هەوڵدەدرێت لەماوەی 12 مانگی داهاتوو، بەرهەمی ناوخۆی کشتوکاڵی، بەرهەمی دەرەوەی بگرێتەوە ئەمەش بەهۆی ئەو دابڕانە نێودەوڵەتییەی بەهۆی کۆرۆنا هاتووەتەوە ئاراوە.
بۆ ئەوەش، پشت بە پەرەپێدان و چاندنی بەرووبوومی کشتوکاڵی دەبەسرێت و هەروەها کارگەی بە قووتوو کردن و کیسەکردن دادەمەزرێن.
هەروەها حکومەتی هەرێم، گرنگی زیاتر بە سامانی ئاژەڵی ناوخۆ دەدات و پشتگیریی پڕۆژە خۆماڵییەکان دەکات. جیا لەوەش، کرێی ئاو، کارەبا و خزمەتگوزارییەکان داشکاندیان بۆ دەکرێت و بۆ ماوەی ساڵێکیش، لە باج و دەرامەت دەبەخشرێن.
دەقی پڕۆژەکە:





