زانا مه‌لا خالید بۆ سۆران عومه‌ر: بۆ له یاسا ده‌ترسی؟
"به ژینگه‌ی سه‌قامگیر نامۆن"
K24 - هه‌ولێر:
زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی پێیوایه هه‌ر كه‌سێك هه‌رچییه‌كی بوێت له پشتی لاپتۆپه‌كه‌یه‌وه به ئاره‌زووی خۆی ته‌شهیر و بوختان بكات، ئه‌مه ئازادی ڕاده‌ربڕینه، ده‌بێت بیر له‌وه‌ش بكاته‌وه كه یاسا هه‌یه و رێگری لێده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر پێتانوایه ئه‌و شه‌ڕه به وه‌كاله‌ته‌ی به ئێوه ده‌كرێت و ئێوه‌ش به كه‌سانێكی ده‌كه‌ن ده‌نگی ئازاده و نابێت كپ بكرێت، ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌نه‌وه بناغه‌ی حكومڕانیه‌ت، سه‌روه‌ربوونی یاسایه و له دادگا مه‌ترسن.
زانا مه‌لا خالید ده‌شڵێت: "جارێكیش بیر له‌وه بكه‌نه‌وه و به‌و ئاغا به‌ڕێزانه بڵێن ئه‌وه‌ی حكومڕانیه‌ت بكات ده‌بێت خۆی نه‌بێته به‌دیلی دادگا و له بڕی قازی بڕیاری له سێداره‌دانی ده‌نگه ئازاده‌كان نه‌دات".
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه هه‌ندێك كه‌س به ژینگه‌ی سه‌قامگیر نامۆن و بارودۆخ هه‌ر چۆنێك بێت رازی نین.