په‌رله‌مانتارێكی پارتی: خۆتان له یاسا مه‌دزنه‌وه
"باش دەزانین بۆچی دژی ھەڵگرتنی پارێزبەندینە"
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو ھێز‌و لایەنە سیاسییانەی کە سەری زمان و بنی زمانیان لە تەلەفزێۆن و بەیاننامەکان بە شکۆدارکردنی یاسایە لە ھەرێمی کوردستان، پاش ئەوەی تۆمەتی بێ بنەما بە حکومەت و موئەسەساتی وڵات دەبەخشنەوە و دەیانەوێت خۆیان لە یاسا بدزنەوە.
له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، له فه‌یسبووكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پەرلەمانتاری پلە و پیشەیەکە وەکو ھەموو پلەکانی تر بۆ خزمەتکردنی خەڵك. بە دەنگی خەڵكیش دەبێتە پەرلەمانتار و پێویستە وەکو ھەموو خەڵکی دیكه‌ی ئاسایی بچێتە بەردەم دادگا. پەرلەمانتار ھیچی لە خەڵك زیاتر نییە تاکو خۆی لە یاسا بدزێتەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌شڵێت: "لەسەر شاشە لێدوانی گەورە گەورە ده‌دەن و دەڵێن دەبێ یاسا سەروەر بێت کەچی ئامادە نین بچنە بەردەم یاسا و بەھۆی نەبوونی ھیچ بەڵگەیەك دەیانەوێت خۆیان لەژێر پارێزبەندی پەرلەمان بشارنەوە و نەچنە بەردەم دادگا ئێ ئەوە ھەمان ئەو یاسایەیە کە ئێوە داوای سەروەری بۆ دەکەن بۆچی دەترسن!!! فەرموون برۆنە دادگا، کاتێک کەسێک بەشێوەی یاسایی سکالا لەسەر پەرلەمانتارێک تۆمار دەکات دەبێت لە بەردەم دادگا ئامادە بێت".
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ھەموو کەس و هاووڵاتییه‌ك مافی خۆیه‌تی سکالا لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە تۆمار بکات کە تومەتی بێ بنەما بڵاودەکەنەوە و ده‌ڵێت: "ئێمە باش دەزانین بۆچی لەدژی ھەڵگرتنی پارێزبەندینە".