په‌رله‌مانتارێكی پارتی: کەسێك پشتڕاست بێ بە بەڵگەکانی نابێت لە دادگا بترسێت
"شڵەژانی سۆران عومه‌ر و ئەو کەسانەی کە پشتگیری لێ دەکەن گومان دروست دەکات"
K24 - هه‌ولێر:
جوان یونس رۆژبه‌یانی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر کەسێك پشت ڕاست بێ بە بەڵگەکانی، نابێت لە دادگایی کردن بترسێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، لە هەردوو خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەموار کرایەوە و دەنگی لەسەر درا.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، زۆر به روونی دەردەکەوێت قسه‌كردن و شڵه‌ژان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، مه‌به‌ست لێی بە لاڕێدا بردنە و رێگریکردنە لە داخوازییەکی یاسایی.
له باره‌ی كاری دادگاش له‌سه‌ر كه‌یسی سۆران عومه‌ر، ده‌ڵێت: "کەسێک پشت ڕاست بێ بە بەڵگەکانی نابێ لە دادگایی کردن بترسێ".
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئەوەی زیاتر گومان دروست دەکات شڵەژانی سۆران و ئەو کەسانەیه کە پشتگیری لێ دەکەن، چونکە بەراستی ناوبراو بە سود وەرگرتن لە پارێزبەندی پەرلەمانتاری، ڕاستییەکانی شێواندووه و و بوختان بە کەسێک ده‌كات کە دەیەوێ هەرێمێکی ئاسوودە و کوردستانێکی بەهێزتر بنیات بنێت.