كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 30 و سلێمانی 28 و دھۆك 27 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 32 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت، لەگەڵ بارینی باران و ھەورەتریشقە، لەناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.



