وه‌یسی سه‌عید: یه‌كه‌مجار نییه سۆران عومه‌ر به سوودوه‌رگرتن له په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی تۆمه‌ت و بوختان بڵاوده‌كاته‌وه
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له دادگا جێگه‌ی ستایشه با به‌ڵگه‌كانی بخاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، له باره‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌تایبه‌تیش سۆران عۆمه‌ر، رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌مجار نییه به سوودوه‌رگرتن له پیشه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی تۆمه‌ت و بوختان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌مووان ئاگادار بن، كه هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی به مانای ئه‌وه نییه نابێت په‌رله‌مانتار به‌دواداچوون بكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه پێویسته به‌ڵگه‌كانی له‌به‌رده‌م دادگا بخاته‌ڕوو، نه‌ك تۆمه‌ت و بوختان بڵاوبكاته‌وه.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه پێویسته په‌رله‌مانتاران باشتر له خه‌ڵكی دیكه زیاتر پابه‌ندی یاساكان بن، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیش رێكارێكی یاساییه و به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌مواركراوی په‌رله‌مان به روونی هه‌نگاوه‌كانی دیاری كراوه.
ئه‌وه‌ش وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه، كه پێشتر سۆران عومه‌ر نه‌یتوانیوه له دادگا به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر كه‌یسێك پێشكه‌ش بكات و له ئه‌نجامدا دادگا سزای دا و ده‌ڵێت: "پێشبینی دەكرا ئیدی واز لە درۆ و بوختان نانەوە بێنێت، به‌ڵام وەك پیشەی ھەمیشەیی بەردەوام بوو".
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، پارتی كه له په‌رله‌مانی كوردستان زۆرینه‌یه زامنی پاراستنی ئارامی كوردستانه و بۆ ئه‌وه نییه ده‌نگی ناڕازی نه‌بێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بۆ پاراستنیه‌تی و له رابردووش‌دا ده‌ركه‌وتووه، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ر كاتێك توانیبیان ببنه زۆرینه، هه‌وڵی "ئینقیلابیان" داوه له دژی پارتی.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه گرنگه بپرسین سۆران عومه‌ر به یه‌ك وشه‌ش باسی كه‌یسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی نه‌كردووه و بگره له جێگه‌ی ئه‌وه ئه‌ركی هێرشكردنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی به وه‌كاله‌ت پێ سپێردراوه.