فراكسیۆنی پارتی له بارهی دۆسیهی سۆران عومهر روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه
با بێت بەڵگەکانی بۆ لایەنی یاسایی بخاتە ڕوو
K24 – ههولێر:
ئومێد خۆشناو، سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان له بارهی دۆسیهی سۆران عومهر روونكردنهوهیهكی بۆ رایگشتی راگهیاند.
له روونكردنهوهكهدا، كه وێنهیهكی بۆ كوردستان24 نێردراوه، باس لهوه كراوه، كه پارتی سهركردایهتی كۆمهڵی ئیسلامی ئاگادار كردووهتهوه و داوایان لێكراوه، سۆران عومهر هانبدهن تا بهڵگهكانی بخاتهڕوو، لهو بارهیهوه له روونكردنهوهكهدا هاتووه: "سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی سەرکردایەتیی پارتییان داوەتەوە و وتویانە ئێوە ئازادن رێکاری یاسایی بگرنە بەر"
دهقی روونكردنهوهكه
روونکردنەوەیەکی پێویست بۆ رایگشتی
لە بارەی کەیسی سۆران عومەر بە پێویستی دەزانم ئەم روونکردنەوەیە بۆ رایگشتی و پەرلەمانتاران وهەوادارانی بەڕێزی کۆمەڵی ئیسلامی بخەمەڕوو.
دوای ئەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بەڕێگەی هۆیەکانی راگەیاندنەوە کۆمەڵێک تۆمەت و زانیاریی هەڵبەستراوی لەبارەی سەرۆکی حکومەتەوە بڵاو کردەوە، جیا لە رێکارە یاساییەکان، لە پێناو رێزگرتن لە پەیوەندیی دووقۆڵی و رەواندنەوەی هەر هەڵە تێگەیشتنێک، سەرکردایەتی پارتی پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیەوە کردووە و داویان لێکراوە کە، ئەو پەرلەمانتارە هان بدەن لەبارەی ئەو تۆمەتانەی باسی کردوون یان بەڵگەکانی رادەستی لایەنی یاسایی بکات، یاخود ئەگەر بەڵگەی نیە با داوای لێبوردن بکات، بەڵام دیارە دوای ئەوەی لە لەلایەن سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی قسە لەگەڵ ناوبراو کراوە، نە ئامادە بووە هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو، نە ئامادەشه داوای لێبورد بکات، بۆیە سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی سەرکردایەتیی پارتییان داوەتەوە و وتویانە ئێوە ئازادن رێکاری یاسایی بگرنە بەر.
ئەمڕۆش جارێکی دیکە سۆران عومەر کۆمەڵێ تۆمەت و زانیاریی فابریکەکراوی بڵاوکردووهتەوە، دیسان دووپاتیدەکەینەوە گەر ناوبراو دڵنیایە و دەتوانێت ئەو زانیارییانە بسەلمێنێت با بێت بەڵگەکانی بۆ لایەنی یاسایی بخاتەڕوو. گەرنا با وەڵامدەری یاسا بێت.
ئومێد خۆشناو
سهرۆکی فراکسیۆنی پارتی لهپهرلهمانی کوردستان