كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەكاتی جیاجیا و تۆزوخۆڵ، ھەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 26 و سلێمانی 25 و دھۆك 23 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 27 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچەھەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكان لە ھەندێك كاتدا ئەگەری بارانبارین ھەیە.



