پارێزگاری هه‌ولێر به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی دیاری ره‌حمانی كرد
له پێناو رزگاركردنی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌موو ئاماده‌ییه‌كیان بۆ هاوكاریكردن و چاره‌سه‌ر ده‌ربڕی

فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی دیار رەحمانی کرد.
فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سەردانی یاریزانی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی کوردستان (دیار ڕەحمان)مان کرد.
لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستییمان پرسی، ئامادەیی هەر هاوکاری و ئاسانکاریەکمان نیشاندا لە وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەکەی، بۆئەوەی له‌م نه‌خۆشییه رزگاری بێت و بتوانێت جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه گۆڕەپانی وه‌رزشی.
دیار رەحمان، یاریزانی پێشووی برووسک و هەولێر و کەرکووک پێنج جار نازناوی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێناوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستان بووە پاڵەوانی جامی کۆنیفا و نزیکەی دوو ساڵە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە و لە وەرزشکردن دوورکەوتووەتەوە.

