بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار سبه‌ی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه
رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی كاتژمێر (1)ی نیوه‌ڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ی تایبه‌ته به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار.
به گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه واژووی هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی و سكرتێری په‌رله‌مان، مونا قاوه‌چی له‌سه‌ره، له دانیشتنی سبه‌یدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی چوار ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌خرێته‌ڕوو، ئه‌وانیش: (ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن، عه‌لی حه‌مه ساڵح، شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز، سۆران عومه‌ر سه‌عید)ن.
سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه، له كارنامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی بڕیاری چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی پێشنیازی یاسایی و بڕیار له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تاوتوێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیارێكی تایبه‌ت، پێشنیازی بڕیار و یاسای نوێ پێشكه‌ش بكه‌ن.