رووماڵی كوردستان24 بۆ دانیشتنی متمانه دان به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی
ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وام نوێده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای سێ كاتژمێر له دواخستنی، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ده‌نگدرا به 15 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی و چه‌ند وه‌زیرێكیش ره‌تكرانه‌وه و كۆی گشتی 7 پۆستی وه‌زاری به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه. كوردستان24 رووماڵی چركه به چركه‌ی پرۆسه‌ی متمانه‌به‌خشینی به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كرد.
- دوای متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی، مسته‌فا كازمی له رێی تویته‌ره‌وه په‌یامێكی به زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان متمانه‌ی به‌خشی به حكومه‌ته‌كه‌م. بێ راوه‌ستان كارده‌كه‌م بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بڕوای گه‌له‌كه‌م. سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م، كه پشتگیریان لێمان كرد. هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكار بن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و رێكبكه‌ون له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ خزمه‌تكردنی عێراق.
- 15 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی متمانه‌یان پێ به‌خشرا و متمانه به‌خشین به 7 كاندیدیان دواخرا و له‌و حه‌وت كاندیده ژماره‌یه‌كیان ره‌تكرانه‌وه.
- مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق متمانه‌ی پێ به‌خشرا و خۆی و ئه‌و وه‌زیرانه‌ی متمانه‌یان پێ به‌خشرا، سوێندی ده‌ستوورییان خوارد.
- ده‌نگدرا به عه‌لی حه‌مید موخلف، وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده.
- متمانه به عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی به‌خشرا وه‌ك وه‌زیری دارایی.
- ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌زا، وه‌ك كاندیدی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ره‌تكرایه‌وه.
- حیكمه‌ت ناسر، كاندیدی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ره‌تكرایه‌وه.
- عادل حاشوش وه‌ك وه‌زیری كار متمانه‌ی پێ به‌خشرا.
- مه‌هدی ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، متمانه‌ی پێ به‌خشرا.
- هیشام ساڵح داود، وه‌ك وه‌زیری رۆشنبیری متمانه‌ی پێ نه‌درا و ره‌تكرایه‌وه.
- ئه‌ركان شه‌هاب ئه‌حمه‌د، وه‌ك وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان متمانه‌ی پێ به‌خشرا.
-مه‌نهه‌ل عه‌زیز مه‌حمود، وه‌ك وه‌زیری پشه‌سازی متمانه‌ی پێ به‌خشرا.
- متمانه به‌خشرا به عه‌دنان درجال، وه‌ك وه‌زیری وه‌رزش و لاوان.
- نه‌وار نه‌سیف، كاندیدی وه‌زاره‌تی بازرگانی ره‌تكرایه‌وه و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
- ده‌نگدرا به خالید نه‌جم وه‌زیری پلاندانان.
- ده‌نگدرا به نازه‌نین محه‌مه‌د وسو، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن.
- متمانه به‌خشرا به ناسر حوسێن به‌نده‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه.
- ده‌نگدرا به ماجد مه‌هدی، وه‌زیری كاره‌با.
- ده‌نگدرا به حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، وه‌زیری ته‌ندروستی.
- ده‌نگدرا به عه‌لی جومعه عناد وه‌ك وه‌زیری به‌رگری.
- نوێنه‌ران متمانه‌یان به‌خشی به فه‌ریق عه‌لی عوسمان غانمی وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ له كابینه‌ی مسته‌فا كازمی.
- ده‌نگ به كاندیدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا نه‌بیل كازم درا و متمانه‌ی پێ به‌خشرا.
- ده‌نگ درا به كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.
- نوێنه‌رێك: پێویسته سه‌ره‌تا ده‌نگ به كارنامه‌ی كابینه‌كه بدرێت و دواتر كابینه‌ی حكومه‌ت.
- چوار نوێنه‌ری دیكه له كوتله توركمانییه‌كان چوونه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ران و ژماره‌ی به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشته 264 نوێنه‌ر.
- دوای پێشكه‌شكردنی وتارێك و خستنه‌ڕووی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی، مسته‌فا كازمی وه‌زیره‌كانی ده‌ناسێنێت.
- مسته‌فا كازمی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م نوێنه‌ران پێشكه‌ش ده‌كات.
- كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد.
- سه‌رچاوه‌یه‌ك: 255 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چوونه‌ته هۆڵی كۆبوونه‌وه.
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زه‌نگی چوونه ژووره‌وه‌ی نوێنه‌رانی بۆ كۆبوونه‌وه لێدا.
- هاوپه‌یمانی ناوچه تازه رزگاركراوه‌كان كشانه‌وه‌ی خۆیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی نوێنه‌ران راگه‌یاند.
- ده‌وڵه‌تی یاسا: ئێمه ده‌نگ به كابینه‌ی كازمی ناده‌ین و به‌شداریش له كۆبوونه‌وه‌ی متمانه‌دان به‌و كابینه‌یه ناكه‌ین.
- كۆبوونه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان كۆتایی پێهات.
- محه‌مه‌د حه‌لبووسی و مسته‌فا كازمی چوونه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
- عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا كاندیدی كورده بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد و ده‌نگۆی گۆڕینی ره‌تكرایه‌وه.
- مسته‌فا كازمی گه‌یشته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
- كاندیدی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پاشه‌كشێی له خۆپاڵاوتنی كرد.
- ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌جێهێشت.
- مسته‌فا كازمی: كابینه‌ی وه‌زاریم پێشكه‌ش كردووه و چاوه‌ڕیی متمانه به‌خشینی نوێنه‌ران ده‌كه‌م.
- كازمی و كاندیده‌كانی چاوه‌ڕێی مۆڵه‌تی چوونه ژووره‌وه بۆ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
- نوێنه‌رانی پارێزگای به‌سره، داوای وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت و گواستنه‌وه نه‌درێنه خه‌ڵكی به‌سره، بایكۆتی دانیشتنی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
- محه‌مه‌د به‌لداوی، ئه‌ندامی كوتله‌ی سادقوون: 16 ئه‌ندامی كوتله‌كه‌مان به‌شداری له دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن و ته‌نیا ده‌نگ به ئه‌و وه‌زیرانه ده‌ده‌ین، كه تایبه‌تمه‌ندن له بواری خۆیان.
- حەسەن شاکر، سەرۆکی کوتلەی بەدر: زیاتر له 170 نوێنه‌ر به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
- حەسەن شاکر، سەرۆکی کوتلەی بەدر: قه‌یرانی سیاسی و ته‌ندرووستی ناچارمان ده‌كات ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بده‌ین و ناكرێت ده‌ستبه‌رداری عێراق بین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی خراپتر بێت.
- حەسەن شاکر، سەرۆکی کوتلەی بەدر بۆ کوردستان24 هاوپەیمانی فەتح بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات و هەر کاندیدێکیشمان بەدڵ نەبێ دەنگی پێ نادەین.
- په‌یامنێری كوردستان24: كوتله‌ی سادقون رازی بوون ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بده‌ن، كوتله‌ی سند بڕیاریاندا به‌شداری له دانیشتنی نوێنه‌ران بكه‌ن و كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاساش هێشتا نه‌چوونه‌ته هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و له كافتریای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خه‌ریكی گفتوگۆن له نێوان خۆیان.
- په‌یامنێری كوردستان24: محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هادی عامری، له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دایه.
- په‌یامنێری كوردستان24: فوئاد حوسێن، كاندیده بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق. نازه‌نین محه‌مه‌د وسو، كاندیده بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كان. عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا كاندیده بۆ وه‌زاره‌تی داد.
- په‌یامنێری كوردستان24: حەلبوسی و کازمی لە ماڵی هادی عامری لە کۆبوونەوەن بۆ ئەوە هادی عامری رازی بكه‌ن، تا هاوپەیمانی فەتح دەنگ بە کابینەکە بدات.
- ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان24، عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، كه كاندیدی وه‌زاره‌تی داده.
- په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه بڕیار بوو، كاتژمێر (09:00) به‌ڕێوه‌بچێت، دواخرا بۆ كاتژمێر (10:00)ی ئه‌مشه‌و.
- په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا: تا ئێستا مسته‌فا كازمی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
- به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دانیشتنه‌كه، زیاتر له 120 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشتوونه‌ته هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان.
- گوته‌بێژی ده‌وڵه‌تی یاسا: نوێنه‌رانمان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجوومه‌ن.
- به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كوردستان24: پێشبینی ده‌كه‌م زیاتر له نیوه‌ی وه‌زیرانی كابینه‌كه متمانه‌یان پێ بدرێت.
- ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان24، ئه‌مشه‌و متمانه به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌درێت.
- راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، مسته‌فا كازمی گه‌یشته هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
- جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، حه‌سه‌ن كه‌عبی گه‌یشته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی كازمی ده‌كات.
- ئه‌ندامانی كوتله كوردییه‌كان به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
- ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان24، لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌شداری له دانیشتنی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن و متمانه به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ده‌ن.
- ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و نوێنه‌ر، تا ئێستا ئاماده نین به‌شداری له دانیشتنه‌كه بكه‌ن و متمانه به كابینه‌ی نوێی عێراق بده‌ن.
- سه‌رۆكی كوتله‌ی به‌در: هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه، جگه له متمانه‌دان به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی.
- كوتله‌ی به‌در: سێ كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان به هۆی ئه‌و گومانانه‌ی له باره‌یانه‌وه هه‌بوون، به تێوه‌گلانیان له گه‌نده‌ڵی گۆڕاون و كه‌سانی دیكه به رێككه‌وتن دانراون.
- كوتله‌ی به‌در: هه‌ریه‌ك له عادل حاشوش ركابی بۆ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌سیم عرێبی عه‌بدوڵڵا بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، كاندید كراوون.
- سه‌رچاوه‌یه‌ك: عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا له كاندیدی وه‌زاره‌تی داد و عه‌بیر مه‌هدی موحسن بۆ كاندیدی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و محه‌مه‌د كه‌ریم جاسم كاندیدی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گۆڕاون و كه‌سانی دیكه له جێگه‌یان دانراون.
- سه‌رچاوه‌یه‌ك: له ناو هاوپه‌یمانی فه‌تح ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌نگدان و ده‌نگ نه‌دان به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی درووست بووه.
- نوێنه‌رێكی سادقون: رێگه به متمانه‌دان به ژماره‌یه‌ك كاندیدی كابینه‌كه ناده‌ین.
- ئه‌سعه‌د یاسین، نوێنه‌ری كوتله‌ی حیكمه: ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی كابینه‌ی كازمی ده‌كه‌ن، كوتله و لایه‌نی بچووكن.
- ئه‌سعه‌د یاسین، نوێنه‌ری كوتله‌ی حیكمه: به‌رژه‌وه‌ندی گشتی لێمان ده‌خوازێت ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین و ده‌نگ به كابینه‌ی كازمی بده‌ین.
كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، له حه‌وت به‌ندی سه‌ره‌كی پێكهاتووه و هه‌ر به‌ندێكی له ژێر ناونیشانێكدا ژماره‌یه‌ك خاڵی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو.
پوخته‌ی ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌كه:
یه‌كه‌م: پێشینه‌كان:
1- ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته. كاراكردنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان. جێبه‌جێكردنی یاسای پارته‌كان.
2- خستنه‌ژێرباری سه‌رجه‌م توانای وڵات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. دانانی سیستمێكی ته‌ندروستی هاوچه‌رخ.
3- سه‌پاندنی شكۆی ده‌وڵه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی چه‌ك بۆ ده‌ستی دامه‌زراوه حكومی و سه‌ربازییه‌كان.
4- ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی له‌ناكاوی و كارپێكردنی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سندی ده‌كات.
5- ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی به‌رپرسیارانه و راشكاوانه له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئاشتیانه‌ی هاووڵاتیان.
6- پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی و كاركردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی روانگه‌یه‌كی نیشتمانی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی داهاتووی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق.
7- ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و كاركردن بۆ پاراستنی سامانی سرووشتی وڵات و پێشخستنی.
8- قووڵكردنه‌وه‌ی به‌های هاووڵاتیبوون له‌گه‌ڵ رێزگرتن له هه‌مه‌جۆری ئاینی و عورفی و نه‌ته‌وه‌یی عێراق و نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
دووه‌م: پێشخستنی دامه‌زراوه سه‌ربازییه ئه‌منییه‌كان و چاكسازی تێیاندا:
1- ئه‌ركی سوپای عێراق پاراستنی سنووری وڵات و پارێزگاری سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراتییه. ده‌ستێوه‌ردان ناكات له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان، مه‌گه‌ر به فه‌رمانێكی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ پێویستی ئه‌منی ده‌بێت.
2- وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رێگه‌ی ئۆگرانه‌كانییه‌وه پرسی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
3- هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی موخابه‌راتی نیشتمانی و ئه‌منی نیشتمانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ركه‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی پسپۆڕی و یاسا به‌ركاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ست ده‌كرێت به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه.
4- به‌هێزكردن و پێشخستنی ئه‌دای دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان.
5- ئه‌نجامدانی دانووستانی جددی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی به‌شداربوو له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به جۆرێك ده‌سته‌به‌ری خواسته‌كانی گه‌لی عێراق له دابینكردنی سه‌روه‌ری كامڵی نیشتمانی له ژێر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق بكات و ئاسایشی ناوخۆ نه‌به‌زێنرێت.
سێیه‌م: ئابووری و وه‌به‌رهێنان و روانگه‌ی ده‌وڵه‌ت:
1- دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای بنیاتنانه‌وه و وه‌به‌رهێنان.
2- راگه‌یاندنی پڕۆژه‌یه‌ك به ناوی "صنع فی العراق" بۆ هاندانی پیشه‌سازی ناوخۆی و به‌رهه‌می كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی.
3- پێشخستنی ئه‌دا و رۆڵی بانكی له عێراق له رێگه‌ی به‌هێزكردنی متمانه به بانكه گشتیی و تایبه‌ته‌كان.
4- هاندانی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی گه‌شتوگوزار، ته‌كنۆلۆجیا، په‌یوه‌ندییه‌كان و گواستنه‌وه.
5- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میندارێتی به‌غدا ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی رێگرییه‌كانی به‌رده‌م بنیاتنانه‌وه‌ی به‌غدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا.
6- چاكسازی ئیداری گشتگیر له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
7- ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی.
8- دانانی پرۆگرامێك بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار و به‌گه‌ڕخستنی گه‌نجانی وڵات له كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان و ره‌چاوكردنی رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا.
9- فراوانكردنی چوارچێوه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی داهاتیان سنوورداره.
چواره‌م: بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه:
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر سێ بنه‌مای: سه‌روه‌ری، هاوسه‌نگی و هاوكاری بنیاتده‌نرێنه‌وه:
1- سه‌روه‌ری: عێراق هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردان و زیانگه‌یاندنێك به سه‌روه‌ری نیشتمانییه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه، جا له لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه بێت. رێگه‌ش نادرێت خاكی عێراق به‌كاربهێنرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشمه‌كێشمی سیاسی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی.
2- هاوسه‌نگی: به بێ پشتبه‌ستن به بنه‌مای هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ناكرێت ده‌سته‌به‌ری سه‌روه‌ری نیشتمانی بكرێت. عێراق سیاسه‌تی سوڕگه‌گیرانه (میحوه‌ری) ناگرێته به‌ر و ناچێته ناو ورده‌كاری ململانێكانه‌وه و هه‌وڵی كرانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به رووی وڵاتانی برا و دۆست له چوارچێوه‌ی قوڵایی عه‌ره‌بی و دراوسێ ئیسلامییه‌كانی ده‌دات و پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی راده‌په‌ڕێنێت.
3- هاوكاری: عێراق هه‌وڵی بنیاتنانی سیستمێكی كامڵ له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌دات. ئه‌مه‌ش به مه‌رجی ده‌ستبه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی.
پێنجه‌م: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ئیداری:
1- به‌هێزكردنی ته‌واوكاری نێوان دامه‌زراوه و ده‌سته‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاودێری ئیداری و پشتیوانیكردنیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سه‌ڵاتی پێویست بۆیان تا بتوانن یاسا تایبه‌ته‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و سامانه‌ی عێراق، كه براوه‌ته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی یاسای پێویست بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسییانه‌ی گه‌نده‌ڵی كه په‌كیان خراوه. ژێربارخستنی هه‌موو توانایه‌كی ده‌وڵه‌ت له رووی ئه‌منییه‌وه بۆ سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵان و ئه‌وانه‌ی هه‌ژموونیان به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه. ده‌ستپێكردنی وردبینی به تۆماری دارایی كۆمپانیا حزبی و كه‌سییه‌كان و ئه‌وانه‌ی سامانی گوماناویان كۆكردووه‌ته‌وه، به رێگه‌ی نا یاسایی.
2- چاكسازی ئیداری و گرتنی هه‌موو ئه‌و كه‌لێنانه‌ی له رێیانه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نده‌ڵكاران ره‌خساوه. ئه‌مه‌ش له رێی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی گرێبه‌سته‌كانی ده‌وڵه‌ت و میكانیزمی ئه‌نجامدانیان و پێوه‌ره‌كانی وه‌به‌رهێنان.
شه‌شه‌م: دادپه‌روه‌ری پێوه‌ری ده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتووه:
1- پشتیوانیكردنی ده‌سته دادوه‌رییه‌كان و پاراستنیان بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی نیشتمانی خۆیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌رچووان له یاسا ببینن.
2- ده‌رچواندنی یاسا و رێنمایی پێویست و پاڵپشت بۆ سه‌ربه‌خۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
حه‌وته‌م: ناڕه‌زایه‌تی ئاشتیانه رێگه‌یه‌كه بۆ رێنوێنی ده‌وڵه‌ت:
حكومه‌ت، ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكاری خۆبه‌خشانه‌ی گه‌نجانه درووست ده‌كات. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌به‌سترێته‌وه به نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه. نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقی تێدا ده‌بێت. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌بێت له باره‌ی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت به تایبه‌ت له بواری چاكسازی. كار بۆ پێشخستنی هه‌له‌كان ده‌كرێت بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه رۆڵی ده‌بێت له داڕشتنی میكانیزمی هه‌میشه‌یی بۆ پاراستنی مافی خۆپیشاندان، ده‌سته‌به‌ری ئاشتیانه‌بوونی.
ئ.ڕ