پەرلەمانی كوردستان پارێزبەندی لەسەر چوار پەرلەمانتار ھەڵدەگرێت
پەرلەمان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار ئەمڕۆ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.
ئەمڕۆ كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ته به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار.
به گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه واژووی هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی و سكرتێری په‌رله‌مان، مونا قاوه‌چی له‌سه‌ره، له دانیشتنی ئەمڕۆدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی چوار ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌خرێته‌ڕوو، ئه‌وانیش: (ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن، عه‌لی حه‌مه ساڵح، شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز، سۆران عومه‌ر سه‌عید).
سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه، له كارنامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، خوێندنەوەی دووه‌می پێشنیازه بڕیاری "پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه بڕیار له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به ده‌ر له حوكمی مادده‌ی 82ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ" ده‌درێت.
لەوبارەوە جوان یونس رۆژبه‌یانی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر پرسێكی یاساییه، به‌ڵام لایه‌نی دیكه هه‌یه بۆ ئامانجێكی سیاسی به ئاشكرا هانی ده‌دات.
هاوكات دڵشاد مستەفا وەسانی، چاودێری سیاسی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئامانج لە بە سیاسیكردنی پرسەكە لەلایەن ھەندێك حزبەوە، بۆ په‌لكێشكردنی كۆمەڵی ئیسلامییە بۆ ناو كێشە و ململانێكان.