مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حاجی عومەر مھاجر دەكات

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

K24 - ھەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوای حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران  و باوکی شەهید عادل مهاجر پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.

لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران  و باوکی شەهید عادل مهاجرم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و کەسوکاریان دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خزم و دۆستانی ببەخشێت".

كۆچكردو حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر - کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران  و باوکی شەهید عادل مهاجر
كۆچكردو حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر - کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجر