مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حاجی عومەر مھاجر دەكات
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24 - ھەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوای حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجر پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.
لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجرم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و کەسوکاریان دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خزم و دۆستانی ببەخشێت".
