سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید عادل مهاجیر دەکات
کاك حاجی عومەر خانەوادە و ئاشناکانی خۆی لەسەر رێبازی کوردایەتی و گیانفیدیایی بۆ گەل و وڵات پەروەردە کرد
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی عومه‌ر شێخ عه‌بدوڵڵا مهاجیر، كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری سۆران و باوكی شه‌هید عادل مهاجیر، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حاجی عومه‌ر شێخ عه‌بدوڵڵا مهاجیر:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر، کەسایەتیی ناوداری دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجیرمان پێگه‌یشت.
کاك حاجی عومەر، وەك کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر، خانەوادە و ئاشناکانی خۆی لەسەر ڕێبازی کوردایەتی و گیانفیدیایی بۆ گەل و وڵات پەروەردە کرد و لەو پێناوەشدا شەهید عادل مهاجیر نموونەیەکی دیاری ئەو پەروەردەیە بوو.
سه‌ره‌خۆشی له خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزمانی مهاجیر دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گه‌وره داواکارین گیانی کاك حاجی عومەر بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیش بە ھەموولایەك ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
6ـی 5ـی 2020
H.B
