سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید عادل مهاجیر دەکات

کاك حاجی عومەر خانەوادە و ئاشناکانی خۆی لەسەر رێبازی کوردایەتی و گیانفیدیایی بۆ گەل و وڵات پەروەردە کرد

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی عومه‌ر شێخ عه‌بدوڵڵا مهاجیر، كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری سۆران و باوكی شه‌هید عادل مهاجیر، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حاجی عومه‌ر شێخ عه‌بدوڵڵا مهاجیر:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

خانەوادەی بەڕێزی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر، کەسایەتیی ناوداری دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجیرمان پێگه‌یشت.

کاك حاجی عومەر، وەك کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر، خانەوادە و ئاشناکانی خۆی لەسەر ڕێبازی کوردایەتی و گیانفیدیایی بۆ گەل و وڵات پەروەردە کرد و لەو پێناوەشدا شەهید عادل مهاجیر نموونەیەکی دیاری ئەو پەروەردەیە بوو.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزمانی مهاجیر دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی کاك حاجی عومەر بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیش بە ھەموولایەك ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

6ـی 5ـی 2020

H.B

كۆچكردو حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر - کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجر
كۆچكردو حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر - کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجر