مەسرور بارزانی پرسەنامەیەك ئاراستە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەکات
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشی لە رێباز بێركۆتی كرد
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/5/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە رێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.