دەستەی وەبەرھێنان نرخی خزمەتگوزارییەكان رێكدەخاتەوە

"لە 15 رۆژی داھاتوودا نرخی خزمەتگوزارییەكان رێكدەخرێتەوە"

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری كارگێڕی و یاسایی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی بڕیارەكانی حكوومەت لەھەمبەر یەكخستنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەكان،  لەماوەی 15 رۆژی داھاتوودا سەرجەم نرخی خزمەتگوزارییەكانی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی كوردستان رێكدەخرێتەوە.

موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری كارگێڕی و یاسایی دەستەی وەبەرھێنان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ماوەی 15 رۆژمان داوە بە بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاكان، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییەكانی ناو پڕۆژەكان بكرێت، كە ھەمووی رێكبخرێت بەجۆرێك لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیاندا بێت".