چوار کەس بە تۆمەتی دزیەکەی قەزای خەبات دەستگیر کران
"به‌شێك له پاره‌كه‌یان به ئۆتۆمبێلێك داوه"
K24 - هه‌ولێر:
قایمقامی قه‌زای خه‌بات رایگه‌یاند، بەپێی ئەو زانیارییانه‌ی لە کامێرای چاودێری و شایەتحاڵەکانەوە دەست لایەنە ئەمنییەکانی قەزاکە کەوتووە، دزییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی دوو پێشانگاكه‌ی خه‌بات، له‌لایه‌ن 4 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
سوارە ئەکرەم، قایمقامی قەزای خەبات راشیگه‌یاند، یه‌كێك له دزه‌كان كورده و دانیشتووی هه‌ولێره، دووانی دیكه‌ش سوورین و یه‌كێكیان خه‌ڵكی باكووری كوردستانه.
سواره ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌شێك له‌و پارانه‌ی بردوویانه لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه، كه 6 ملیۆن دیناری عێراق، 2 هه‌زار و 800 دۆلار (28 وه‌ره‌قه) له‌گه‌ڵ 150 كارتی مۆبایل.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، به به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی دزیبوویان، ئۆتۆمبێلێکیان پێ کڕیوە، ئێستاش ئۆتۆمبێله‌کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
شه‌وی 29/4/2020 دزی له دوو پێشانگای قه‌زای خه‌بات كرا و به گوێره‌ی گوته‌ی خاوه‌نه‌كانیان، بڕی 70 ملیۆن دیناریان لێدزرا.
ئه‌و شوێنه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دزییه‌كه‌ی لێكرا
ئ. م