پێنج تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه
کۆی گشتی چاكبووەکان گەیشتە (189) کەس
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنا، كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌یان راگه‌یه‌ندرا، گه‌یشته 11 كه‌س.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند، دوای ئەوەی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (6) نەخۆشی پەتای کۆرۆنا چاکبوونەوە، هەر ئەمڕۆ (5) نەخۆشی تر چاکبوونەوە و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە، کۆی گشتی چاكبووەکانی ئەمڕۆ بووە 11 کەس.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، کۆی گشتی چاكبووەکان له هه‌ولێر گەیشتە (189) کەس و ته‌نیا (22) تووشبوو له هه‌ولێر ماون و (3) تووشبووش له دهۆك ماون و له ژێر چاودێری پزیشكیدان.