عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا بووه قوربانی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی
پشكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ پارتییه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له باره‌گای بارزانی، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، رایگه‌یاند، په‌سه‌ندنه‌كردنی كاندیدی وه‌زاره‌تی داد به‌هۆی كێشه‌كانی ناوخۆیی یه‌كێتی نیشتمانی بووە.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م بۆ كوردستان24 گوتیشی: عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا بووه قوربانی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بۆ پارتی هیچ جیاوازی نییه چ خالید شوانی بێت یانیش عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا.
له باره‌ی پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له باره‌گای بارزانی، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، گوتی: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پشكی پارتی ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا كاندیده‌كه‌ی یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.