راگەیەنراوێك لە شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە
"حكومهتی ههرێم پابەندبوونی خۆی لەسەر پرسی نەوت و ئیلتزاماتی نەوتی ھەرێم نیشاندا"
K24- ههولێر:
له راگهیهندراوێكدا شاندی دانوستانكاری حكومهتی ههرێمی كوردستان پوختهی ناوهڕۆكی كۆبوونهوهكانیان لهگهڵ لایهنهكان له بهغدا خسته روو.
دهقی راگهیهندراوهكهی شاندی دانوستانكاری حكومهتی ههرێمی كوردستان:
لە ماوەی دووھەفتەی رابردوودا، شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراق و لایەن و حیزبە سیاسییەكان، و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران، لە بەغدا ئەنجامدا، بەمەبەستی گفتوگۆ كردن و چارەسەركردنی پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان.
بۆ ئەو مەبەستەش دوو لیژنەی دارایی و نەوتیی لەنێوان ھەردوولا ( حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی ھەرێم) پێكھێنران كە وەك تیمێكی ھاوبەش كاریان لەسەر دیاریكردنی گرفتەكان و داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو و یاسایی بۆ چارەسەر كردنیان، كاریان دەكرد.
كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوون و خاڵەكانی ناكۆكی نێوان ھەرێم و عێراق دیاری كران و تیمە ھاوبەشەكان چەندین پێشنییازیان ئامادە و گەڵاڵە كرد، بۆ ئەوەی ببنە بنەمای كاركردنی پێكەوەیی تا گەیشتن بەرێككەوتنی تەواوەتی لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق.
حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پابەندی خۆی نیشاندا لەسەر پرسی نەوت و ئیلتزاماتی نەوتی ھەرێم بەمەبەستی گەیشتن بەڕێكەوتن.
ھەروەھا شاندی دانوستانكار پێداگری لەسەر شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان كردووە و بەتایبەت پرسی مووچە.
دەرئەنجامی كۆبوونەوەكان، لەسەر پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێم و پرسی نەوت، ئاراستەی حكومەتی نوێی عێراقیش كراون و گفتوگۆكان بەردەوام دەبن لەداھاتوودا تا گەیشتن بە چارەسەری گونجاو.
ئاشكرایە، ئەو بودجەیەی كە لە حكومەتی فیدراڵەوە دەھاتە ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٩ و لە سێ مانگی یەكەمی ٢٠٢٠، نیوەی ئەو بودجەیە دەكات، كە حكومەتی ھەرێم دەیدات بە مووچەخۆرانی ھەرێم، بۆیە پیداگری كرا لەسەر خەرجکردنی تەواوی شایستە داراییەكان.
شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان
8/5/2020
H.B