ئه‌مه‌ریكا بڕیارێك به‌سه‌ر سوپاكه‌یدا ده‌سه‌پێنێت
هه‌موو ئه‌و سه‌ربازانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان خوار 21 ساڵییه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" به بڕیارێكی نوێ جگه‌ره‌كێشانی له سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپاكه‌ی قه‌ده‌غه كرد، كه ته‌مه‌نیان له خوار 21 ساڵیدایه و رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه له یه‌كی مانگی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه، بڕیاره‌كه هه‌موو جۆره جگه‌ره‌یه‌كی ئاسایی، ئه‌لیكترۆنی و ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی تووتن ده‌گرێته‌وه و له سه‌رجه‌م پێگه‌كانی سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی پله و پایه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه و كه‌شتییه‌كانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌م بڕیاره پێنتاگۆن سنووری كڕینی جگه‌ره له‌لایه‌ن سه‌ربازانی بۆ سه‌رووی 18 بۆ 21 ساڵی به‌رز ده‌كاته‌وه و هه‌وڵێكیشه بۆ دانانی سنوورێك بۆ دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ناو ریزی گه‌نجان، له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی كه‌سانی جگه‌ره‌كێش له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و پێگه‌یشتندا ده‌ست به جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ناوه‌ندی سه‌ر به سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی، رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له ناو سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له خوار ته‌مه‌ن 25 ساڵی له ساڵی 2018 گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 23%.
كۆری فیتز گیراڵد، گوته‌بێژی ناوه‌ندی ناوبراو ئاشكرایكرد، ئامانج له توندكردنی رێكاره‌كانی رێساكانی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی توتن ئه‌وه‌یه، تا ساڵی 2025 دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ناو ریزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان به یه‌كجاری بنبڕ بكرێت.
H.B