ئه‌و یاریزانه‌ی منداڵه‌كه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا كوشت سزای هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
تا پزیشكه‌كان گه‌یشتن كار له‌كار ترازابوو
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و یاریزانه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی "یڵدرم سپۆر"ـی توركی كه منداڵه 5 ساڵانه‌ییه‌كه‌ی به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كوشت، سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دوای تێپه‌ڕبوونی 11 رۆژ به‌سه‌ر به‌خاكسپاردنی كوڕه‌كه‌ی، جه‌وهه‌ر تۆكتاش، یاریزانه 33 ساڵییه‌كه چووه بنكه‌ی پۆلیس و دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ئه‌و بابه‌ته له میدیاكان هه‌رای ناوه‌ته‌وه و پۆلیسی توركیاش بڕیاریدا ته‌رمی منداڵه‌كه له گۆڕ ده‌ربهێندرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی داد بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی بكرێت.
چیرۆكی كوشتنی ئه‌و منداڵه به‌و شێوه‌یه بوو، كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی و تا و له‌زری به‌هێز ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ره‌نتینه كرا و باوكیشی یاوه‌ری ده‌كرد.
له‌كاتێكیشدا به‌هۆی په‌تاكه كوڕه منداڵه‌كه به‌سه‌ختی هه‌ناسه‌ی ده‌دا، باوكیشی ئه‌مه‌ی به ده‌رفه‌ت زانی، بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژێت و بۆ ماوه‌ی 15 خولهك بالیفی له‌سه‌ر ده‌می كوڕه‌كه‌ی دانا، به‌و هۆیه‌شه‌وه كوڕه‌كه خنكا، هه‌رچه‌ند باوكه‌كه دواتر رایكرده لای پزیشكان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای منداڵه‌كه‌یه‌وه بێن، به‌ڵام تا گه‌یشتنی پزیشكه‌كان كار له‌كار ترازابوو و نه‌یانتوانی رزگاری بكه‌ن.
له تۆماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ش به‌و شێوه‌یه تۆماركراوه، كه منداڵه‌كه به‌هۆی كۆرۆنا تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌كی سه‌خت بووه‌ته‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به هۆكاره یاساییه‌كه "جینایهتییهكه"، میدیاكانی توركیا له باوكه بكوژه‌كه گواستییانه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایكبوونییه‌وه ئه‌و كوڕه‌كه‌ی خۆش نه‌ویستووه و له نه‌خۆشخانه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ده‌روونی داڕووخابوو.
دوای 4 رۆژ له دانپێدانانی تۆكتاش به كوشتنی كوڕه‌كه‌ی به ناوی "قاسم"، ئه‌و یاریزانه توركه وێنه‌ی گۆڕی كوڕه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و به چه‌ند وشه‌یه‌ك كۆمێنتی له‌سه‌ر نووسیوه.
H.B
? Bir dönem Süper Lig'de de top koşturan Cevher Toktaş, oğlu Kasım'ı boğarak öldürdüğünü itiraf etti.Toktaş ifadesinde, "15 dakika boyunca yastığı oğlumun kafasına bastırdım. Oğlum çırpınıyordu. Ancak ben yastıkla baskıya devam ettim" dedi. pic.twitter.com/x2kcT3VkgX
— Kırmızı Gündem Haber ?#EvdeKal (@kirmizigundem) May 6, 2020