نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە رووسیا، ئەوروپا و ئەمەریکا دەکات
75 ساڵ بەسەر شکستی یەکجاریی نازییەکان تێپەڕدەبێت
K24 – ههولێر:
لە یادی 75 ساڵەی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بەسەر نازییەکانی ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا و گەلانی ئەوروپا و ئەمەریکا کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم هاتووە، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 75 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر نازییەکاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆک پوتن دەکەم.
نێچیرڤان نووسیویەتی، لەگەڵ ئەوەدا کە ئێمە ناتوانین بە شەخسی رێز لەو ژن و پیاوە نەبەردانە بنێین، کە هاوکاری گەڕانەوەی ئاشتی بوون بۆ ئەوروپا، بەوەش کە ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، بیروهۆشمان لای ئەوانە لەم رۆژەدا.
هەروەها، سەرۆکی هەرێم هەر بەم بۆنەیەوە، پەیامێکی ئاراستەی نەتەوەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا کردووە و پیرۆزبایی گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیریی لێکردوون.
75 ساڵ لەمەوبەر، لەسەر دەستی یەکێتی سۆڤیەت و هێزە هاوپەیمانەکان کە ئەمەریکا یەکێک بوو لەوان، نازییەکان شکستیان پێهات و بیری فاشیستی نازیزم لە بەڕێوەبردنی بەشێکی گەورەی ئەوروپا دابڕێندرا. جەنگی جیهانی دووەمیش، کۆتایی هات.
I convey my congratulations to President Putin of Russia on the occasion of #Victory75. While we can’t personally honor the sacrifices of the brave men & women who helped bring peace to Europe & the world at this time due to #Covid19, our thoughts are with them on this day.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 9, 2020
I congratulate U.S. and European nations and their leaders on #VEDay75 and honor those who fought to bring peace and freedom to millions in Europe and around the world.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 9, 2020