پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە
ئاماری نوێ
K24 – ههولێر:
تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە 194 کەس.
راگەیەندراوی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر:
هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٥) پێنج نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە ( ١٩٤ ) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
٩ی ئایاری ۲٠۲٠