جارێكی دیكه پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ونه‌وه به‌ر هێرشی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك
مونا قه‌هوه‌چی: مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر حزبێك هاوپه‌یمانی بكه‌ین كه پارێزگاری له مافه‌كانمان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لەو هەڵمەتی هێرشکردنەی سەریان لەلایەن ژمارەیەك لایەنی سیاسیەوە، كه دوای به‌شداریكردنیان له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه تێیدا پارێزبه‌ندی له سۆران عومه‌ر وه‌رگیرایه‌وه، كه‌وتوونه‌ته‌وه به‌ر شه‌پۆلێكی دیكه‌ی هێرش و هه‌ڕه‌شه و دەڵێن: پێکهاتەکان هاووڵاتی رەسەنی هەرێمی کوردستانن و خاوه‌ن بڕيارى سياسى خۆيانن.
له‌م باره‌یه‌وه مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، بڕیارە ئەم ھەفتەیە پێکھاتەکان کۆببنەوە و لە نوسراوێکی فەرمیدا بە ناوی پێکھاتەکانەوە داوای ھەڵوێستی سەرەکی لەو لایەنانە بکرێت، کە بوونەتە ھۆکاری ئەو ھەڕەشانە.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ھێرشکردنە سەر پێکھاتەکانیش بە خاڵی لاوازی ئەو لایەنانەی دەزانێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئێمه وه‌ك پێكهاته‌كان له به‌ره‌ی كوردستانین و لایه‌نگیری هیچ حزبێك ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ر حزبێك بكه‌ین، كه پارێزگاری له ماف و ئیمتیازاته‌كانی پێكهاته‌كان ده‌كات".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جنان جه‌بار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی ده‌ڵێت: ئازادین لە دەربرینی راوبۆچوون و ھاوپەیمانیمان لە پەرلەمان، داواش لە لایەنەکان دەکات ھێرشەکانیان رابگرن و دووربکەونەوە لەوەی ئەگەر ئێمە لەگەڵ ئەوان بین باشین و ئەگەریش لەگەڵ ئەوان نەبین خراپین.
هه‌وره‌ها ئاشكرایكرد، ئەگەر ئەو هێرشانە بەردەوام بن لە نامەیەکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نوێنەر و کونسوڵی وڵاتانيان لە هەرێمی کوردستان لێی ئاگادار دەکەنەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیارە لەم هەفتەیەدا پێکهاتەکان داوای بۆچوونی فه‌رمی لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەو هێرشانە بکەن.
لە پەرلەمانی کوردستان پێکھاتەکان خاوەنی ١١ کورسین و دابەشی 8 فراکسیۆن بوونه، ئەوان نیگەرانن لەو ھێرشانەی دەکرێتە سەریان و دەڵێن: ھەرێمی کوردستان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست تاکە شوێنە بۆ پێکەوەژیان، ئەمەش لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێگەی ستایش و پێزانینە و بەردەوام پشتیگری ئەم پێکەوە ژیانە دەکات.
H.B