مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سیاسەتوان ئەلشەریف عەلی بن حوسێن دەکات
بەبۆنەی کۆچی دایکەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دا
K24 – ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/5/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە سیاسەتوانی عێراقی ئەلشەریف عەلی بن حوسێن کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکیەوە شازادە بەدیعه کە کچی شا عەلی (شای حیجاز)ە.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەيان ببەخشێت.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەيان ببەخشێت.