بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر باس لە لابردنی بەربەستەکانی ناو سەنتەری شار دەکات
بەربەستەکان لابران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و پۆلیسی هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكدا سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانی ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێریان لابرد، ئه‌مه‌ش وه‌كو هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه له‌دوای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ و دانانی به‌ربه‌ست له‌نێو شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، عه‌مید دلێر نه‌جار به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له زیاتر ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناو شاری هه‌ولێر له‌دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.