سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولرەحمان حاجی عەلی دەکات

پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول و گوڵان بوو

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی عەبدولرەحمان حاجی عەلی کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی  هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتی تێکۆشەری هەولێر (عەبدولرەحمان حاجی عەلی)م بیست.

مەسرور بارزانی هاوخەمی و دەربڕیووە و نووسیویەتی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم و هیوادارم خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.

كۆچكردو عەبدولرەحمان حاجی عەلی
كۆچكردو عەبدولرەحمان حاجی عەلی