فازڵ میرانی جەخت لە كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی دەكاتەوە
كات و شوێنی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە
K24 - ھەولێر
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/5/2020 بۆ ده‌ستخۆشی و سوپاسگوزاری سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حكومه‌ت هه‌موو پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تیش كارێكی باشیان كرد.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راشیگه‌یاند، خه‌ڵكێك دڵسۆز گوێگر و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بوونه و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتییش به‌بێ ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی دیاری بكات رایگه‌یاند، هه‌ردوو حزبه‌كه كۆده‌بنه‌وه.
له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر پێكهاته‌كانیش رایگه‌یاند، پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هاوبه‌شی ئه‌و وڵاته‌ن و له هیچ شوێنێك هاورده نه‌كراون، هاوبه‌شی مێژووی ئه‌م وڵاته‌ن و خۆیان به كوردستانی داده‌نێن كه نوێنه‌ریشیان هه‌یه له په‌رله‌مان نابێت هیچ منه‌تیان له‌سه‌ر بكرێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كاتێك پێكهاته‌كان نوێنه‌ری خۆیان كاندید ده‌كه‌ن و ده‌نگی زۆر ده‌هێنن و ده‌بنه نوێنه‌ر، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به پارتی و یه‌كێتییه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته شانه‌ی خۆمان به سه‌ری ئه‌وان نه‌شكێنین.
روونیشی كرده‌وه، پێكهاته‌كان خۆیان ده‌ڵێن كوردستانین و هاوبه‌شی ئه‌و وڵاته‌ن و مێژوویان هه‌یه.