كاركردنی تاكسی به تاك و جووت هه‌ڵوه‌شایه‌وه
پاس و مینی پاسه‌كانیش ده‌ست به‌كار ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاركردنی تاكسییه‌كانی به سیسته‌می تاك و جووت هه‌ڵوه‌شانده‌وه و پاس و مینی پاسه‌كانیش ده‌ست به‌كارده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه، كه واژۆی ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی له سه‌ره، كاركردنی تاكسییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به سیسته‌می تاك و جووت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، پاس و مینی پاسیش له‌مه‌ودوا له‌ناو شاره‌كان ده‌ست به كارده‌كه‌نه‌وه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌و مه‌رجه‌ی پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی بن له ڤایرۆسی كۆرۆنا كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ده‌رچووه.
