هاتووچۆی سلێمانی شوفێر و ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
ئەم ھەفتەیە چەند جۆرە مامەڵەیەك رایی دەكرێن
K24 - سلێمانی
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، هاووڵاتییان و شۆفێرانی سنووری پارێزگاكە ئاگادار دەكاتەوە، کە سبەی دووشەممە دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەست پێدەکات و دەتوانن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن.
ھاتووچۆی سلێمانی روونیكردووەتەوە، ئەو مامەڵانەی کە لەم هەفتەیەدا ئەنجام ئەدرێن بریتین لە:
1ـ مامەڵەکانی تۆماری یەکەم جار
2- گواستنەوەی خاوەندارێتی (تحویل)
3- نوێکردنەوەی ساڵانە
4- نوێکردنەوەی مۆڵەت
ئاماژە بەوەشكراوە، لەکاتی سەردانیکردنی هاووڵاتییان پێویستە رێنماییەکانی تەندروستی لەبەرچاو بگیرێت و کۆبوونەوەی زۆر دروست نەبێت و هەر هاووڵاتییەک لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیمان پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی ئەنجام بدەن وەک بەکارهێنانی (دەستکێش و دەمامک).
ئەو کەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن پێویستە پابەندبن بە سیستمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی و لەسەر کورسییەکان دابنیشن تا کاتی هاتنی سەرەی خۆیان بەمەبەستی دروست نەبوونی قەرەباڵغی لە بەردەم پەنجەرەکاندا.