جۆكۆڤیچ په‌یامێكی كاریگه‌ر بۆ منداڵه ئێرانییه‌كه ده‌نێرێت
جۆكۆڤیچ: ئه‌و منداڵه، سه‌رسوڕهێنه‌رترین كه‌سه كه بینیومه
نۆڤاك جۆكۆڤیچیش ئه‌ستێره‌ی تێنسزانی سڕبیا چووه پاڵ ئه‌و كه‌سایه‌تییه وه‌رزشیانه‌ی ستایشی ئارات حوسێنی ده‌كه‌ن.
ئینستاگرامی ئارات حوسێنی په‌یامێكی كورتی نۆڤاك جۆكۆڤیچی تێدا بڵاوكرایه‌وه، كه ستایشكردنی مێرمنداڵه ئێرانییه‌كه ده‌كات.
جۆكۆڤیچ كه پێشه‌نگی تێنسزانانی جیهانی گرتووه له‌م په‌یامه كورته ڤیدیۆییه كه له ئینستاگرامی ئارات بڵاوكراوه‌ته‌وه، جۆكۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئارات به به‌هێزترین كوڕی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانی جیهانه كه تا ئێستا له هه‌موو ته‌مه‌نیدا بینیویه‌تی.
جۆكۆڤیچ له په‌یامه‌كه‌یدا ئارات به كاریزماتیك، نوخبه، به‌هێز، خۆشه‌ویست ناوده‌بات.
جۆكۆڤیچ له‌م په‌یامه ڤیدیۆییه‌دا به ئارات ده‌شڵێت: ئارات لێره‌یه، ئارات سڵاوت لێ بێت، ڤیدیۆكانت ده‌بینم و تۆ نموونه‌یه‌كی باش بۆ كوڕه‌كه‌می كه ته‌نیا ساڵێك له تۆ بچووكتره، تۆ به‌هێزترین كوڕی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانی كه له ژیانمدا بینومه، تۆ سه‌رسوڕهێنه‌ر، زۆر به‌توانا و وه‌رزشوانێكی نوخبه و لێهاتووی، تۆ كوڕێكی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی، زۆر دڵخۆش و میهره‌بانی، به هۆی په‌روه‌رده‌كردنی تۆ پیرۆزبایی له باوك و دایكت ده‌كه‌م، دڵخۆشم كه ده‌تبینم.
ئارات حوسێنی ئێستا له‌گه‌ڵ باوكی له وڵاتی ئینگلاند خه‌ریكی مه‌شق و راهێنانی وه‌رزشییه، به‌هۆی ئه‌و نماییشانهی له سۆشیاڵ میدیا بڵاوی ده‌كاته‌وه، سه‌رنجی زۆر له كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی بۆ لای خۆی راكێشاوه و بۆ ماوه‌یه‌كیش مانشێتی رۆژنامه‌كانی ئێران بوو.
ئارات رۆژانه گرته‌ی ڤیدیۆیی له چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌رنجی كه‌سانی وه‌كو لیۆنێل مێسی و دۆگڵاس كۆستای بۆ لای خۆی راكێشاوه و ئه‌مجاره‌شیان نۆڤاك جۆكۆڤیچ.
محه‌مه‌د شه‌هدی