پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری راگەیاند

لە رێگای بەکاربەرێکی ماددەی کریستاڵ بازرگانەکە دەستگیر کراوە

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان لە رێگای دەستگیر کردنی بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیس، کەسێک کە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵی بەکارهێناوە دەسگیرکراوە و لە رێگای ئەوەوە بازرگانەکە دەستگیر کراوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

 دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، ئەمڕۆ دانی بەوەدا نا كە ماددەی هۆشبەری لە بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان كڕیوە.

 بۆیە دوای لێكۆڵینەوەیەكی چڕ، بە پلانێكی ورد توانرا بازرگانەكەی ماددە هۆشبەرەكان بە ناوی (ج.خ.ف)، و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەر لە یاسای سزادان، دەستگیر بكرێت