ئانۆ جەوهەر: کەس بۆی نییە ببێتە دەمڕاستی کریستیانەکان

باس لە هێرشی سەر پێکهاتەکان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن كە لە پشكی پێكھاتەی كریستیانی كوردستانە، لەبارەی ئەو ھێرشانەی دەكرێنە سەر پێكھاتەكانی كوردستان رایگەیاند، ئەو ھەڕەشە و ھێرشانە ناڕەوان و پێكھاتەكان، بەشێكی راستەقینەی خەڵكی كوردستانن و خاوەن بڕیار و بۆچوونی سەربەخۆی خۆیانن.

راشیگەیاند، لە ژێر كاریگەری ھیچ لایەنێك سیاسی نین و ھەموو كەسێك لە دەرەوەی پەرلەمان و لە ناوەوەی پەرلەمان، دەنگ بەكێ دەدات ئازادە.

 جەختیشیكردەوە، بۆ پرسی بڕیاردان كریستیانەكان راوێژ بە كەس ناكەن و سەربەخۆن و كەسیش بۆی نییە ببێتە دەمڕاستی كریستیانەكان.