وادە و رێنماییەکانی دەستکردنەوە بە دەوامکردن لە گشت دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم راگەیەندرا

رێنمایی و چۆنیەتی دەوامکردن لە گشت دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم راگەیەندرا

K24 – هه‌ولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دەوامی ئاسایی فەرمانبەران و رێنماییەکانی خۆپارێزی گشت دامودەزگاکانی حکومەتی بڵاوکردەوە کە لە سبەی دووشەممەوە جێبەجێدەکرێن.

بەگوێرەی چەند نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، دەوامى ئاسايى لە کاتژمێر 9ـی بەیانی تاوەکو 1ـی پاشنیوەڕۆ لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە دەبێت، بەڵام لە رۆژانی پێنجشەممە دەوامی ئاسایی لە کاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ 12ی نیوڕۆ دەبێت.

حکومەت رێنمایی فەرمانبەران دەکات، دووری نێوانیان دوو مەتر بێت و خۆیان لە هەموو جۆرە قەرەباڵغی و کۆبوونەوەیەک بە دوور بگرن. دەبێت دامەزراوەکان بە ماددەی پاکژکەرەوەی گونجاو پاکبکرێنەوە و مۆڵەتی زۆرەملێ بدرێتە ئەوانەی کەرەنتین دەکرێن. 

رێنماییەکانی دەوامکردن: