كورتھێنان لە بودجە مه‌ترسی لای هاووڵاتیانی عێراق درووستكردووه‌

خۆپیشاندانیش به‌رده‌وامن

K24- به‌غدا:

بڕیارە به‌ر له‌ جەژنی رەمەزان، بودجەی عێراق رەوانەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بکرێت و لەئێستاوە کورتهێنان لە بودجە هەیە و لێژنەی دارایی پەرلەمان دەڵێت: ئەگەر نرخی نەوت بەم شێوەیەش لە داشکان بەردەوام بێت، تا کۆتایی ساڵ عێراق لە توانای هەیە مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات. ئەمەش خەڵکی عێراقی نیگەران کردووە و تاڕادەیەك ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتیان دروست کردووە.

به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت عێراق كه‌وتووه‌ته‌ بەردەم قەیرانێكی گه‌وره‌ی دارایی و بۆ دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، لەیەکەم هەنگاودا دەستی بۆ پارەی بانکی مەرکەزی و سندوقی نه‌ختینه‌ی یه‌ده‌گی مووچه‌ی خانه‌نشینكراوانی درێژکردووە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگانە پێویستی بە 6 ملیار دۆلارە، بەڵام ئێستا لە داهاتی نەوتەکەی کەمتر لە 2 ملیار دیناری دەست دەکەوێت، ئەمەش عێراقی خستۆتە بەردەم قەیرانێکی نوێی ئابووری.

H.B