تەرمی دوو ھاووڵاتییە رفێنراوەكەی خانەقین دۆزرایەوە
لەلایەن چەند چەكدارێكەوە رفێندرابوون
K24 - گەرمیان
درەنگانی شەوی رابردوو دوو ھاووڵاتی دانیشتووی گوندێكی خانەقین، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە رفێندران و دوای چەند كاتژمێرێك لە رفاندنیان، ئەمڕۆ تەرمی ھەردووكیان دۆزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان پەیامنێری كوردستان24، درەنگانی شەوی رابردوو دوو ھاووڵاتی كورد لە گوندی مێخاس رفێندراون و یەكێكیان موختاری گوندەكەیە.
سەرچاوەیەکی لە پۆلیسی خانەقین بە کوردستان24ی راگەیاند: "ھەردوو جوتیارەکە کوردن لەکاتی دروێنە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە گومان دەکرێت داعش بن رفێندراون".
شەوی رابردووش خەرمانی جوتیاران لە ھەمان گوند سوتیندراوە.