تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبووەوە
کۆی گشتی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 197 کەس
K24 – ههولێر:
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، چاکبوونەوەی تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە 197 کەس.
دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر:
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۹۷) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.